نێچیرڤان بارزانى:
وەفاداری بۆ یادى مام جهلال ئەوەیە کە تهبایی و یهکڕیزی بکەینە رێگەی چارەسەرکردنی
964+
وریا فەتاح
بەبۆنەى یادى نۆ ساڵەى ژیانئاوایى مامجەلال، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کودرستان، باس لەوە دەکات کە باشترین وەفادارى بۆ مام جەلال ئەوەیە کە ئاشتى و تەبایى بکەنە رێگەى چارەسەرى کێشەکان.
دەقى پەیامەکەى سەرۆکى هەرێم:
لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی رێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی بۆ خەبات لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان و خزمەتکردنی عێراق تەرخان کرد و لە سەختترین قۆناغەکاندا دەنگی گفتوگۆ، لێکگەیشتن و کاری پێکەوەیی بوو
دەشڵێت، باشترین وەفاداری بۆ یاد و میراتی مام جهلال ئەوەیە کە گفتوگۆ، تهبایی و یهکڕیزی بکەینە رێگەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پێکەوە کار بکەین بۆ پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و چەسپاندنی هاوبەشی و سەقامگیری لە عێراق