دیمەنی بارانبارینی ئێستای دەربەندیخان.وێنە.پەیجی دەربەندیخان
زیاتر لە 8 ملیمەتر
زۆرترین بارانى ئەمڕۆ لە حاجى ئۆمەران و سلێمانى باریوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بڕی بارانبارینی لە کاتژمێر 9ی بەیانییەوە تا 9ی شەوی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمشەویش خستەڕوو.
بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، جیاوازییەکی بەرچاو لە بڕی بارانبارینی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمدا دەبینرێت، لە کاتێکدا حاجی ئۆمەران و سەنتەری شاری سلێمانی زۆرترین بڕی بارانیان تێدا باریوە کە سەروو 8 ملم بووە، بەڵام لە ناوچەکانی وەک هەڵەبجە و ئامێدی کەمترین بڕ تۆمار کراوە کە تەنیا 0.2 ملم بووە.
ئاماری تەواوەتیی بڕی بارانبارینی ناوچەکان لە 12 کاتژمێری ڕابردوودا بەم شێوەیەیە:
حاجی ئۆمەران: 8.4 ملم
سلێمانی: 8.2 ملم
دەربەندیخان: 4.4 ملم
هەڵشۆ: 4.2 ملم
زاخۆ: 3.8 ملم
هەولێر: 3.4 ملم
پیرمام: 3.3 ملم
بارزان: 2.0 ملم
شەمامک: 1.4 ملم
بازیان: 1.4 ملم
خەبات: 1.0 ملم
مەیدان: 0.8 ملم
چەمچەماڵ: 0.5 ملم
هەڵەبجە: 0.2 ملم
ئامێدی: 0.2 ملم
سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمشەو، کەشناسی پێشبینی دەکات نمەبارانی پچڕپچڕ بەردەوام بێت و لە هەندێک کاتیشدا هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەریی بارانبارینەکە زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و هەڵەبجە)، بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و گەرمیان دەبێت. هەروەها ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم و ئیدارەکانی سۆران و راپەڕین هەیە. بەڵام بۆ ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم، بەتایبەت هەولێر و دەوروبەری، ئەگەری بارانبارین بۆ ئەمشەو لاواز دەبێت.