شارەزوور

شوانێک بە هەورەبروسکە گیانی لەدەستدا

بڕوا مەجید – شارەزوور

کەمێک پێش ئێستا شوانێکی تەمەن 24 ساڵان لە گوندی ئالانی سەربەناحیەی زەڕایەنی سنووری قەزای شارەزوور هەورەبروسکە لێیدا و گیانی لەدەستدا.

سامان سابر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لەشارەزوور، بۆ 964 وتی، “کەمێک پێش ئێستا بەهۆی هەورەبروسکەوە تەرمی گەنجێکیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە بەنەتەوە سورییە و پیشەی شوانە لەگوندی ئالانی سەربەناحیەیی زەڕایەن لەشارەزوور.

وتیشی، کەسەکە تەمەنی 24 ساڵە  دوای ئەنجامدانی رێکارە ئیدارییەکان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر