بەهۆی پشووەوە
سبەینێ دادگایی کردنی لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەناچێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
قەرار بوو سبەینێ دانیشتنێکی دیکەی دادگایی کردنی لاهور شیخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی پشووەوە دوخرا بۆ کاتێکی نادیار.
دانا تەقێدین وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار بە 964ـی وت، بەهۆی پشوی رۆژی پێنجشەممەوە دادگایی لاهوری شێخ جەنگی و گیراوانی لالەزار بەڕێوە ناچێت.
وتیشی، رۆژی یەکشەممە دادگا ئاگاداریان دەکاتەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی بەڕێوەچونی دادگاییەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی