"کەرەستەکان زیانیان پێنەگەیشتووە"
بەهۆی شۆرتی کارەباوە مۆزەخانەی گەرمیان ئاگریگرت
میلاد جەلال – گەرمیان
مۆزخانەی گەرمیان لە کەلار ئاگریگرت و وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان دەڵێت، هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە.
ئەمشەو سێشەممە 29.9.2026 ئاگر لەناو بینای مۆزەخانەی گەرمیان لە کەلار کەوتەوە، هەرزوو تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونە شوێنەکە و ئاگرەکەیان بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کرد.
ئیبراھیم محەمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت،”ھۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، ئاگرەکە تەنھا لەناو ھۆڵێکی مۆزەخانەکە بووە و تیمەکان بەزوویی ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە”.
لەبارەی کەرەستە شوێنەوارییەکانی ناو مۆزەخانەکە محەمەد عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی وت، “ئەوەی روونبۆتەوە تائێستا، کەرەستەکانی ناو مۆزەخانەکە سەلامەتن و ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری