سلێمانی
جۆینەكانی پردی شاڕێی پێشمەرگە لێبوونەتەوە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە گەڕەکی کەنەکەوەی ئیسکان و لە سەر رێگای سەرەکەی شاڕێی پشمەرگە پردێک هەیە کە سێ جۆینی هەیە و ئەوانیش کەڵکیان نەماوە.
ئەنجومەن حسێن وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی وت، فریا ناكەون و پلان و كارێكی چڕیان هەیە لە زۆربەی شەقامەكانی سلێمانی.
وتیشی، بەڵام چاککردنی جۆینی ئەو پردە بەشێكە لەو پلانەی كە بڕیارە تاوەكو مانگی 12ـەی ئەمساڵ چارەسەر بکرێت.
جا ئەم پردە دەکەوێتە سەر شاڕێی پێشمەرگە کە رێک سلێمانی و تاسڵوجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و قەرەباڵغیەکی ئێجگار زۆری لەسەرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی