ئامادەکاریی بۆ وەرزی زستان

هەولێر هێڵکاری بۆ شەقامەکانی دەکاتەوە

ژێوار خدر

هەولێر پێش هاتنی وەرزی زستان ئامادەکاری دەکات و شەقامکەنی رێکدەخاتەوە و وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، لە ئێستاوە دەستمان پێکردووە و هەرچی شەقامی پایتەخت هەیە پێش هاتنی زستان بە رەنگی سپی هێڵکاری بۆ دەکرێتەوە.

هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئامێر و پێداویستی تایبەتییان بە رەنگکردنەوەی شەقامەکان بۆ دابینکراوە و لە ئێستاوە دەستییان پێکردووە و بەنیازن چی شەقامی هەولێر هەیە هێڵکاری بۆ بکەنەوە.

دەشڵێت، ئەوە لەپێناو سەلامەتی گیانی شۆفێرانە بۆئەوەی لە وەرزی زستان و لەکاتی تەمومژدا شۆفێرەکان بەرچاوییان روون بێت و تووشی رووداوی هاتوچۆ نەبن.