قوشتەپە.. هەینی کارەبا و ئاو بۆ 9 کاتژمێر دەبڕدرێت
964+
پەری ساڵح
قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە ئاگادارییەکی ئاڕاستەی دانیشتووانی ناوەند و دەوروبەری قەزاکە کردەوە و رایگەیاند، رۆژی هەینی کارەبای سنوورەکە بۆ بڕێکی دیاریکراو دەبڕدرێت، بەو هۆیەوە ئەگەری راوەستانی دابەشکردنی ئاویش هەیە.
بەپێی ئاگادارییەکەی قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە، رۆژی هەینی لە کاتژمێر 6ی بەیانی تاوەکو 3ی دواینیوەڕۆ، بەهۆی ئەنجامدانی کارکردن لە پڕۆژەیەکدا، کارەبای قوشتەپە و دەوروبەری بە تەواوەتی دەبڕدرێت.
قایمقامیەتی قەزاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوشانی بڕینی کارەباکە، ئەگەری زۆر هەیە دابەشکردنی ئاویش راگیرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکەن پێش هاتنی ئەو کاتە، ئاوی پێویست پاشەکەوت بکەن تاوەکو تووشی کێشەی بێئاوی نەبنەوە.