سێ وانە لە هەفتەیەکدا

زمانی کوردی مێژووی ئێمەیە، بەو دروشمە قوتابییەکانی حەسەکە گردبوونەوە

ئەحمەد مستەفا

لە ناوچەی چڵاخای سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، دەنگی ناڕەزایەتیی قوتابییانی کورد و خێزانەکانیان بەرز بووەتەوە، ئەوان دژی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتیی سوریا ناڕەزایین،

وانەوتنەوەی زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا بە تەنیا سێ وانە لە هەفتەیەکدا سنووردار کراوە.

ئەم بڕیارە بووەتە هۆی شەپۆلێک لە ناڕەزایەتی، لە کاتێکدا قوتابییەکان داوای گەڕاندنەوەی تەواوی پرۆگرامی خوێندن بە زمانی کوردی دەکەن.

زەمزەم محەمەد، یەکێک لە قوتابییەکانی ناوچەکە بە ئاژانسی هاوار نیوزی وتووە، لە سەرەتای خوێندنەوە بە زمانی دایکیی خۆی خوێندووە و سەپاندنی زمانێکی تر بۆ خوێندکاران بۆی قبووڵکراو نییە.

لە هەمان کاتدا، نەسرین ڕەمەزان، قوتابییەکەی دیکەیە و دەڵێت، کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی بۆ سێ وانە لە هەفتەدا، ناڕەزایەتیی دروست کردووە.

ئەو داوای ئەوە دەکات تەواوی کتێبەکانی خوێندن بە زمانی کوردی بن، بۆ ئەوەی قوتابییان بتوانن ئاستی زانستییان بەردەوام پەرە پێبدەن.

دیمەنی گردبوونەوەی قوتابییەکان

دیمەنی گردبوونەوەی قوتابییەکان