لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر ئەنجامدرا

بۆ یەکەمین جار شکاندنی بەردی بۆڕی زراو بە تیشکی لەیزەر

ئەحمەد مستەفا

نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری هەولێر بۆ یەکەمین جار، پڕۆسەی شکاندنی بەردی بۆڕی زراو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی لەیزەر (Laser Lithotripsy) بە سەرکەوتوویی بۆ نەخۆشێک ئەنجام دا.

بەپێی راگەیاندنی نەخۆشخانەکە، ئەم تەکنەلۆژیایە هەنگاوێکی نوێیە لە بواری چارەسەرکردنی بەردە گەورەکانی بۆڕی زراو، بە تایبەتی ئەو حاڵەتانەی کە بە ڕێگای باوی ERCP چارەسەرکردنیان ئاسان نییە.

لە رێگەی ئەم تەکنیکە پێشکەوتووەوە، پزیشکان دەتوانن بەردەکانی بۆڕی زراو بە یارمەتی تیشکی لەیزەر ورد بکەنەوە و دواتر دەریان بهێنن، بەبێ ئەوەی پێویستی بە نەشتەرگەریی کراوە بێت.

بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، نوێکارییە لە بواری پزیشکی و چارەسەری نەخۆشییەکانی بۆڕی زراو دادەنرێت و دەکرێت هەلی چارەسەری ئەو نەخۆشانە فراوانتر بکات کە بەردەکانیان بە رێگاکانی باو چارەسەرکردنیان دژوارە.

کاری تیمە پزیشکییە دەردەخات

کاری تیمە پزیشکییە دەردەخات