ترش و شیرین و مێخۆش
نۆبەرەی هەناری هەڵەبجە پێگەیشتوە یەکەم بەری دەکەوێتە بازاڕ
بڕوا مەجید – هەڵەبجە
لە دەشتی هەڵەبجە نۆبەرەی هەنار پێگەییوە و ئیتر وردە وردە دەینێرنە بازاڕ باخەوانێکیش دەڵێت، ئێستا نۆبەرەیە و هێشتا ماویشیەتی کە هەنار بە تەواوی پێبگات.
لە هەڵەبجە هەناری ساڵەخانی و ئەمریکی هەیە و هەنار بەتامی ترش و شیرین ومێخۆشی هەیە و زیاتر ساڵەخانیەکە تامی نایابە.
محەمەد حەسەن باخەوانێکی ئەو سنوورەیە و بۆ 964 دەڵێت، هەناری خوارد ن و هەناری شەربەت جیایە، بچوکەکان بۆ شەربەت بەکاردێت تەڕو ئاودارن، بە دوو سێ دانە پەرداخێک شەربەت دروست دەبێت.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی باخە هەنارەکەی زوو پێبگات پەینی ئاژەڵ بەکار ئەهێنی بۆ زەویەکەی و وائەکات پێش هەمووان هەنارەکەی بکەوێتە بەزاڕەوە، گلەیشی لە حکومەت هەیە بەوەی یارمەتییان نادات ئەم هەنارە جوان و نایابە بنێرنە دەرەوەی وڵات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی