پشکنین بۆ ئاوی گەڕەکەکەش دەکەن

چوار لەوانەی بە خواردن ژەهراوی بوون لە نەخۆشخانە ماون

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە ژمارەیەک کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون پۆلیس دووکەسی دەستگیر کرد و ئەو کۆشکەشی کە شاورمەی فرۆشتووە و داخراوە.

دکتۆر بێریڤان یاسین بەڕێوبەری كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، ئەوان کۆشکی شاورمەکەیان داخستووە و لەگەڵ ئەو شوێنەی خواردنەکەی لێ ئامادە دەکرا.

وتیشی، تا ئێستا چوار کەس لەوانەی ژەهراویبوون لە نەخۆشخانە ماون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، هەروەها پشکنین بۆ ئاوی گەڕەکی فەرمانبەرانیش دەکەن بۆ دڵنیا بوون لە پاک و خاوێنی ئاوەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی