دەرفەتى خوێندنیان لاوازە
رۆژى جیهانى نابیستان؛ 72 ملیۆن نابیست لە جیهاندا هەن
964+
وریا فەتاح
هەموو ساڵێک 23ـى ئەیلوول، رۆژى جیهانى نابیستانە، بەپێی ئامارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان، چی لە ئاستی جیهان و چی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، کەسانی نابیست و لاوازبیست بەدەست ئاستەنگی جۆراوجۆری پەروەردەیی، نەبوونی وەرگێڕی فەرمی و جێبەجێنەکردنی تەواوەتی یاساکانی پاراستنی مافەکانیانەوە دەناڵێنن.
بەپێى ئامارەکان، زیاتر لە 70 ملیۆن کەس بە تەواوی نابیستن و زیاتر لە 1.5 ملیار کەسیش ئاستی جیاوازی لاوازی بیستنیان هەیە و زۆرترین نابیستیش دەکەونە هیندستان کە ژمارەیان 2 ملیۆنە.