دهۆک

لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو ماتۆڕسوار گیانیان لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

درەنگانی شەوی رابردوو، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سەنتەری شاری دهۆک، دوو گەنج کە لەسەر یەک ماتۆڕسکیل بوون، گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە لە تەنیشت پارکی سەرهەڵدان لە ناو سەنتەری دهۆک روویداوە، ئەوەش کاتێک شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆیان کێشاوە بە پەرژینی پارکەکە و ستوونێکی کارەبادا، بەهۆی سەختیی پێکانەکەیانەوە، هەردوو گەنجەکە دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

هەردوو گەنجەکە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و تەمەنیان 30 ساڵ و 27 ساڵە. هەرچەندە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە کڵاوی سەلامەتیشی لەسەردا بووە، بەڵام بەهۆی توندیی پێکدادانەکەوە، کڵاوەکە نەیتوانیوە ژیانی رزگار بکات.

مەتین بناڤی، وتەبێژی تەندروستیی دهۆک بە 964ـی راگەیاند، کاتێک تیمەکان هەردوو گەنجەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، لە ژیاندا نەمابوون، بۆیە راستەوخۆ رەوانەی پزیشکی داد کراون.

وتیشی، “بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی هەردوو گەنجەکە رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.”