ناحیەکانی گرتووتەوە

18 بیری ئاو لە سنووری چەمچەماڵ خرایە کار

توانا نەقی

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لەسەر بودجەی فریاگوزاری بوژاندنەوەی قەزاکە 18 بیری ئاو خرایە کار و چەند شوێنێک تێڕ ئاو دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بیرەکان شوێنەکانی جیاوازە و هەرسێ ناحیەکەی سەربە چەمچەماڵ دەگرێتەوە.

شێوازی دابەشبوونی بیرەکان و ناوچەکانیان:

– سێ بیر لەیەکەی ئاوی کانی شەیتان کە ئەرکی جێبەجێ کردنی لەلایەن تیمەکانی ئاوی چەمچەماڵەوە ئەنجام درا.
– شەش بیر لەناحیەی شۆڕش کە ئەرکی جێ بەجێ کردنی لەلایەن تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕشەوە ئەنجام درا.
‏- هەشت بیر لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند کە ئەرکی جێ بەجێ کردنی لەلایەن فەرمانگەی ئاوی تەکیەی کاکەمەندەوە ئەنجام درا.
– یەك بیر لەناحیەی شوان کەئەرکی جێبەجێ کردنی لەلایەن فەرمانگەی ئاوی شوانەوە ئەنجام درا.