"لە دووربینى قەناسەکەوە کاک بافلم بینى"

لاهور شێخ جەنگى چى بە دادوەر وت؟

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

لاهور شێخ جەنگى لە دانیشتنى ئەمڕۆی دادگاییەکەى دا، بە دادوەرى وتووە،”بۆ سەروەرى یاسا لێرەم، ئەگەر سوڵحم بکردایە نەدەهاتمە دادگا و لە دەرەوە دەبووم”، رێبوارى حامیدى حاجى غالیش وتویەتى،”لە دووربینى قەناسەکەوە کاک بافلم بینیوە”.

دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار، وردەکاریى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى دادگاییکردنى گیراوانى لالەزارى گێڕایەوە و وتى،”هەریەک لە لاهور شێخ جەنگى، پۆڵاد شێخ جەنگى و رێبوار حامید حاجى غالى وتەیان لێوەرگیراوە”.

بە وتەى تەقیەدین ئەمە وتەى هەرسێکیان بووە بەرامبەر دادوەر:

لاهور شێخ جەنگى:

بۆ ئەوە لێرەم کە دادگا سەروەر بێت.

ئەگەر سوڵحم بکردایە لە دەروە دەبووم.

تۆمەتەکان رەت دەکەمەوە و هەوڵى کوشتنى بافل تاڵەبانیم نەداوە.

پۆڵاد شێخ جەنگى:

سەرجەم تۆمەتەکان رەت دەکەمەوە.

لەژێر کاریگەرى برینداربوونم وتەم لێوەرگیراوە.

رێبوارى حامیدى حاجى غالى:

کاک لاهور پێى وتم کودەتایەک لەسەر ماڵى مامجەلالە و هێرۆخان بپارێزن.

لە دووربینى قەناسەکەوە کاک بافلم بینى، بەڵام کاک لاهور نەى وتووە بافل تاڵەبانى بکوژن، تەنیا وتویەتى ماڵى مامجەلال بپارێزن.

دانا تەقیەدین، ئاشکراشى کرد کە دانیشتنەکە دواخراوە بۆ هەفتەى داهاتوو و یەکشەممە دەردەکەوێت چ رۆژێک دانیشتنى داهاتوو بەڕێوە دەچێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

، بە دادوەرى وتووە،”کاک لاهور پێى وتووم، کودەتایەک لەسەر ماڵى مامجەلالە، هێرۆخان هێلى سوورە و بیپارێزن، چونکە وەک دایکم وایە”.

دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار ئەم وردەکارییەى بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار، وتى کاک لاهور بە دادوەرى وتووە،”بڕوام بەوەیە ئەم دۆسییەیە یاسا یەکلایى بکاتەوە، چونکە ئەگەر ویستبام بە سوڵحکردن یەکلایى بکەمەوەن ئێستا لە دادگا نەدەبووم”.

دانا تەقیەدین، وتەبێژى تیمى پارێزەرانى گیراوانى لالەزار وتى،” پۆڵاد شێخ جەنگى هەموو وتەکانى ناو دۆسییەکەى رەتکردەوە”.
وەک ئەوەى دانا تەقیەدین گیرایەوە، پۆڵاد شێخ جەنگى بە دادوەرى وتووە،”من کوردى نازانم، لەژێر کاریگەرى برینداریى و چارەسەردا وتەم لێوەرگیراوە و بێهۆش بووم”.