پۆلیسى سلێمانى:
لەسەر دزینى جانتایەک کە 19 ملیۆن دینارى تێدابووە سێ کەسمان دەستگیرکرد
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى سێ تۆمەتبارى راگەیاند کە جانتایەکیان دزیوە 19 ملیۆن دینارى تێدابووە.
هاوڵاتییەک لە نوسینگەى نەهێشتى تاوانى قەزاى دوکان سکاڵاى تۆمار کردبوو کە جانتایەکى بە 19 ملیۆن دینار و چەند بەڵگەنامەیەکەوە لێ دزراوە، دواتر بە فەرمانى دادوەر و دواى لێکۆڵینەوەى پێویست، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانى دوکان، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى سلێمانى، لەگەڵ دەستگیرکردنى سێ کەسەکە، دەستگیرا بەسەر بڕى 18 ملیۆن و 750 هەزار دینارى پارە دزراوەکە.
روونیشى کردووەتەوە کە تۆمەتباران بەپێى ماددەى 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.