چوارەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی

لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنە و دوکان و بازاڕ داخراون

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی و بەو بۆنەیەشەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنە و دوکان و بازاڕ داخراون.

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی دەست 964 کەوتوون، ئەمڕۆ چوارشەممە 16.9.2026 لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لەوانەش، سەقز و مەریوان و مەهاباد دوکاندار و کاسبکاران، دوکان و شوێنی کارەکانیان نەکردووەتەوە و بازاڕ چۆڵی پێوەدیارە.

ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لە 13ـی ئەیلوولی 2022 لەلایەن پۆلیسی رەوشتی تاران لەناو میترۆی حەقانی پایتەخت، بە بیانوی رەچاونەکردنی یاساکانی باڵاپۆشی دەستگیر کرا و سێ رۆژ دواتر بە شێوەیەکی گوماناوی لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەستدا.

مەرگی ئەو کچە کوردە بووەهۆی سەرهەڵدانی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتیی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە بە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ناسرا.