وەزارەتی کارەبای هەرێم:

“بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 1000 مێگاوات کەمیکرد”

شۆڕش قادری

داناغاز هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردەوە و بەوهۆیەشەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 1000 مێگاوات کەمیکرد.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کۆمپانیای داناغاز بڕی هەناردەی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە و بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 1000 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە پەیوەندیدان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز بۆ چارەسەرکردن و ئاسایبوونەوەی هەناردەی غاز و بەرهەمهێنانی کارەبا.