"سێ مانگ راهێنانم کرد"
کچە ئەکتەرە قەناس بەدەستەکە لە ستۆدیۆی 964ـەوە
ژووری هەواڵ
“بەهەشت نابینیت ئەگەر ژن بتکوژێت” ئەمە ناوی ئەو فیلمە سینەماییە کوردییە کە لە فێستیڤاڵی فیلم لە ڤینس نمایش کراو دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا جا ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ئەمڕۆ لە 964ـەوە زۆر بابەتی لەسەر فیلمەکە باس کرد.
ئاڤان جەمال ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ئاماژەی بەوەکرد، ماوەی دوو بۆ سێ مانگ لە زێرەڤانی راهێنانی لەسەر چەکی قەناس پێکراوە و چەندین راهێنانی جۆراو جۆری بینوە.
دەشڵێت، لە فیلمەکە فیشەکی راستی بەکارهێناوە و کاتێکیش یەکەم فیشەکی بە قەناس تەقاندووە گیانی لەرزیوە و گریاوە وەک ترس نا بەڵام وەک هەستێک کا نازانێت چۆن پێناسەی بکات.
ئاڤان بۆ ئەم فیلمە چووەتە سەنگەرەکانی ژنە پێشمەرگەکان و لەگەڵیان بووە دەشڵێت خۆی بە بەشێک لەوان بۆ بەرگری لە کوردستان دەزانێت.
ئەمە بەشێکە لە بابەتەکانی بەرنامە تایبەتەکە:
– ماوەی دوو بۆ سێ مانگ راهێنانی قەناسی کردووە
– ناوی فیلمەکە سەرنجی هەموو دنیای راکێشا
– دەیانەوێت سەرنجی دنیا بخەنە سەر کورد
– دەرهێنەر رۆڵەکەی لە موسڵ پێ وتووە
– قورسترین دیمەنی ناو فیلەکە چی بوو؟
– چووەتە لای ژنە پێشمەرگەکان
– قەناس بەدەستی زۆر قورسە و پیاو هەیە پێی ناکرێت
– لە فیلمەکەدا فیشەکی راستەقینەی بەکارهێناوە
– تەقاندنی یەکەم فیشەک گریاندمی و گیانم دەلەرزی
– پێشوازیەکی گەورە لە ڤینس لە فیلەمەکە کرا
– خەونمانە فیلمەکە بچێتە ئۆسکار
– منیش یەکێکم لە ژنە پێشمەرگەکان