لە سلێمانی
کڕینی جلی قوتابیان بازاڕی قەرەباڵغ کردووە
رازاو محەمەد – سلێمانی
کڕینی جلی قوتابی بۆ قوتابیان بازاڕی قەرەباڵغ کردووە و هەر دایک و باوکە و دەبینی لە دوکانێک سەرقاڵی جلی نوێن کە وەزارەتی پەروەردە وەک یەکپۆشی بۆ ئەمساڵی خوێندن پەسەندی کردووە.
داهاتی خێزانەکان هۆکارە بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە دایکەکان خەرجییەکی زۆریان بکەوێتە ئەستۆ، هەروەک پەیامنێرمان کەسێکی دواندووە و دەڵێ، بۆ منداڵەکان جلەکان هەرزانتر بوو، بەڵام دوو منداڵم هەن لە پۆلی 12، ئەوانە جلەکانیان یەکی 50 هەزاری تێدەچێ.
بەو دۆخەشەوە، بازار رازاوەتەوە بە پێداویستی خوێندنی خوێندكاران و كەسوكاریان هاتوونەتە بازار و ئامادەكاری دەكەن بۆ ساڵی نوێ، هەندێکی دیکە جلوبەرگی خوێندنی ئەمساڵیان زۆر بەدڵە و قوتابییەک بەناوی دیە جەلال بە 964ی وت، ئەم جلانە جیاوازی ناهێڵێت لەناو قوتابیاندا.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا