ئەم دوو رۆژە کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما دوو پلە بەرزدەبێتەوە
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
بەرەوە پاییز دەڕۆین؛ لەبری فێنک بکات گەرمی دەکاتەوە
شۆڕش قادری
بەرەوە پاییز دەڕۆین کەچی لەبری فێنک بکات گەرمی دەکاتەوە، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دوو پلەیەک بەرز دەبنەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 9.2.2026 ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و لە هەندێک شوێن جاربەجار پەڵە هەور بە ئاسمانەوە دەبینرێن.
پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەڵام لە هەندێک شوێن جەوەکە کەمێک گەرمتر دەبێ لە ئەمڕۆ، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 41 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی