سوپای پاسداران:

“لە هێرشێکی ئەمریکادا چوار ئەندامی هێزی ئاسمانیمان لە کرماشان کوژراون”

شۆڕش قادری

سوپای پاسداران دەڵێت، لە هێرشێکی ئەمریکا چوار ئەندامی هێزی ئاسمانییان لە کرماشان کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر چەند شوێنێکی ئەو پارێزگایە، چوار ئەندامی هێزی ئاسمانی بەناوەکانی رەزا محەمەدی، شەهرام جەعفەری، عەلیڕەزا شەکیبا و جەعفەر کەهریزی کوژراون.

سوپای پاسدارانی کرماشان کاتی هێرشەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام شەوی رابردوو هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر دەستیپێکردەوە و لە ئاسمانی کرماشان و چەند شارێکی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، موشەک بە ئاسمانەوە بینران.