لە زانکۆی سلێمانی

وادەی پێشکەشکردنی خوێندن بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزەیەم درێژکرایەوە

ئەحمەد مستەفا

بەشی پەروەردەی هونەر لە کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەتی زانکۆى سلێمانى، لە ىڵاوکراوەیەکدا دەیەوێ دەرچووانی پۆلی دوانزە بزانن، وادەی پێشکەشکردنی خوێندن درێژ کروەتەوە.

وادەکە تا دوای راگەیاندنی نمرەکانی خولی دووەمی پۆلی دوانزەیەم دەبێت، بۆ ئەوەی مافی خوێندن و پێشکەشکردنی داواکاریی خوێندکاران نەفەوتێت.

مەرجەکانی خوێندن
1. خوێندنی بەیانیان – دەرچووانی ئامادەیی:
• ئەو خوێندکارەی کە تێکڕای نمرەکانی ئامادەیی %55 یان زیاتر بێت، دەتوانێت بە شێوەی بێ‌بەرامبەر درێژە بە خوێندنی بدات.
• ئەگەر تێکڕای نمرەکانی ئامادەیی کەمتر لە %55 بێت، دەتوانێت بە شێوەی پارالێڵ درێژە بە خوێندن بدات، بە مەرجی سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی زانستی و چاوپێکەوتن.

2. خوێندنی ئێواران – دەرچووانی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) و پەیمانگەی هونەرە جوانەکان:
• بۆ دەرچووانی ئەم بەشە، مەرجی نمرە و تەمەن ڕەچاو ناکرێت.

زانکۆکە داوای کردووە، بۆ زانیاریی زیاتر و بینینی فۆڕمی پێشکەشکردن، مەرجەکان و رێنماییەکانی بەشی پەروەردەی هونەر، سەردانی پەیجی فەرمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بکرێ.