ژمارەیەک کارتی نەوت فۆتۆ: 964
لە هەولێر
مامەڵەی دروستکردنی کارتی سوتەمەنی راگیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
نەوت و کانزاکانی هەولێر، لە سبەینێ چوارشەممەوە 2.9.2026، مامەڵەی وەرگرتنی کارتی سوتەمەنی وەرناگرێ و دەڵێ، مامەڵەکە بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێ.
راگرتنەکە بۆ ئەوەیە، رێکخستنەوە بۆ سیستمەکە بکرێ.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نەوت و کانراکانی هەولێر کە 964 پێی گەیشتووە و ئەمڕۆ سێشەممە 1.9.2026، لە ئێستادا تەنیا مامەڵە بۆ ئەو کەسانە دەکرێ، کە پێشتر مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانە.
راگەیەندراوی نەوت و کانزاکانی هەولێر