پێویستە بریکارەکان ئەستۆپاکی ببەن

لە هەولێر دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی هاوڵاتیان دەکرێت

فەرهاد حەسەن

لەهەولێر دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەساڵ دەکرێت و بریکارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە ئەستپاکی لەگەڵ خۆیان ببەن.

بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاگاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە دیاریکـراوە دەتوانن لە سبەینێ سێشەممە بەرواری 1.9.2026 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ رادەستکردنی پارەی لیستی بریکاری، بۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشەخۆراک دابەش بکرێت.

ئەو بنکانەی ئاگادار کراونەتەوە بریتیین لە، بنکەکانی ناوشار 201، 202، 203

بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، دەبێ ڤیزەکارتی بانکی (جنوب ئیسلامی)یان هەبێت.

بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەمی ئەمساڵ لەسەر لیستی بریکاری مانگی  ئابی 2026 دابەشدەکرێت .

بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی بریکاری کە بۆ دوو ساڵ دروستکراوە، پێویستە بریکار ئەستۆپاکی یاخود پاکانەی باج و دەرامەت لەگەڵ خۆی بهێنێت .