لە ئاوە هەرێمییەکانى ئیماران

ئیمارات درۆنێکى ئێرانى خستە خوارەوە

وریا فەتاح

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی لە ئاوە هەرێمییەکانى سنوورى ئیماران رووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانى ئێرانى بووەتەوە و خستوویانەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک، هەروەها سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی بەردەوامن لە چاودێریکردن و پاراستنی ئاسمانی وڵات بە شەو و رۆژ.

وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییان و رای گشتی دەکات سەرچاوەی هەواڵەکانیان تەنیا زانیارییە رەسمییەکانی دەوڵەت بێت و لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و زانیاریی ناڕاست بەدوور بن.