هۆکارەکەی هەورەبروسکە بوو
ئاگرەکەی ملەی سازان دوای نزیکەی چوار کاتژمێر کۆنتڕۆڵکرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی هەڵەبجە دەڵێت ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ لە ملەی سازان کەوتبووەوە توانیویانە بەم ئێوارەیە لەلایەن تیمەکانیانەوە کۆنتڕۆڵی بکەن.
ئاگرەکە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ، بەهۆی هەورەبروسکەوە کەوتبوەوە، بەڵام بەهۆی بوونی رەشەبای بەهێزەوە ناوچەکانی ملەی کانی گوێز و گۆڕستانی شێخ مۆمن لە سازان و کەسرەتەی گرتبووەوە و فراوان بوو.
بەرگری شارستانی ئاماژە بەوەدەکات، تیمەکانی ئاگری شاخ کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بنکەی پیرمحەمەد و تیمی بنکەی هەڵەبجە بە زیاتر لە 45 کارمەند کە بەسەر شەش تیمدا دابەش کرابوون توانیان لە کاتژمێر 5:30ی خولەکی ئێوارە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکرێت.