سەروو 88 دۆلارە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردووە و ئەمڕۆش زیاتری لێبووەوە، هەر بەرمیلێک لە سەرووی 88 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 29.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 88 دۆلار و 10 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بە رێژەی 0.47٪ دابەزیوە.

هەروەها نرخى یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 83 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.16٪ دابەزیوە.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە ناکۆکی و گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران لەسەر گەرووی هورمز بەردەوامە و کاربەدەستانی هەردوو وڵات لێدوانی دژبەیەک لەسەر ئەو بابەتە دەدەن، هەر جۆرە گۆڕانکارییەکیش لەو رێڕەوە ئاوییە جیهانییە، کاریگەری راستەخۆی لەسەر نرخی نەوت دەبێت.