"سۆشیال میدیا راست ناکا"
لە کەلار فێستیڤاڵی بەهاری قورئان بەڕێوەچوو
964+
میلاد جەلال – کەلار
لە کەلار فێستیڤاڵی بەهاری قورئان بە بەشداری سەدان منداڵ بەڕێوەچوو و مەلا جاسم کەلاریش دەڵێت، دەیانهەوێ فێستیڤاڵەکە بکەنە ساڵانە.
مەلا جاسم کەلاری وتارخۆێن و مامۆستای ئایینی بە 964ـی وت، “لەکاتێکدا سۆشیاڵ میدیا پڕبووە لەوەی کەوا کۆمەڵگاکەمان پڕبووە لە فەساد و خراپەکاری، مزگەوتەکانمان پڕن لە قورئان خوێن، ویستمان بەم فێستیڤالە خەم و دڵتەنگی خەڵک بڕەوێنینەوە”.
“فێستیڤاڵی بەھاری قورئان دەکەین بە رەمزێک بۆ گەرمیان و ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە بەشێوەیەکی باشتر بەڕێوە دەبەین”، مەلا جاسم کەلاری وای وت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری