تیمەکانی شارەوانی لە هەینیشدا پشوویان نەدا

بەردەقارەمان خۆی بۆ لافاو ئامادە دەکات و رێگاکانی نۆژەن دەکاتەوە

ژێوار خدر

بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و ئاسانکاری هاتوچۆ، تیمەکانی شارەوانی بەردەقارەمان لە رۆژی پشووی فەرمیدا، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ پتەوکردنی ناوچەی “سەدە” و چاککردنی رێگاکانی دەروازەی ناحیەکە ئەنجام دا.

سەرۆکایەتی شارەوانی بەردەقارەمان رایگەیاند، ئەمڕؤ هەینی 28.8.2026، هۆبەکانی زیادەڕۆیی و ئامێرەکانی شارەوانی هەڵسان بە چاککردن و پتەوکردنی بەشی سەرەوەی ناحیەکە کە بە “سەدە” ناسراوە، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە وەرزی بارانباریندا.

دەشڵێت،  لە هەمان هەڵمەتدا، رێگای سەرەکی دەروازەی ناحیەکە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر جادەی سەرەکی کەرکوک ـ سلێمانی نۆژەن کرانەوە.

لە هەڵمەتەکەدا جگە لە کارمەندانی شارەوانی، هاوڵاتییەک بە ناوی “باقی” بە ئامێری شۆفڵی تایبەتی خۆیەوە هاوکاری تیمەکان بووە بۆ خێرا جێبەجێکردنی کارەکان و شارەوانییەکەش دەسستخۆشی لەو هاوڵاتییە کردووە.