تۆز و خۆڵێکی سووکیش بەڕێوەیە

گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنک دەبن

شۆڕش قادری

گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و لە ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنکی دەکات، بەڵام تۆز و خۆڵێکی کەم بەڕێوەیە و جەوەکە ناخۆش دەکات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 24.8.2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ئێوارە و شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز  وخۆڵێکی سووک هەیە.

پلەی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، جگە کە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و لە گەرمیانیش 47 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 35 پلەی سیلیزی