"نانی هەورامی و لوبنانی یەك شتە"

نانەواخانەیەکی هەولێر بە کارمەندی عەرەب جۆرەها نانی کوردی دروست دەکات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

نان كە پێداویستیەكی سەرەكی رۆژانەیە بۆ ژیان ئێستا دابەش بووە بۆ چەند جۆرێك هاوڵاتیان بەشێكیان نانی جۆ دەخۆن بەشێكیان نانی گەنم بەشێكیان نانی هەورامی لەهەولێر نانەواخانەیەك هەیە هەموو جۆرە نانێك دروست دەكات و زۆربەی كارمەندەكانی عەرەبن بەڵام لەنان دروستكردنی هەورامی زۆر شارەزان.

عەبدولمونعم قرتاس خاوەنی ئەو نانەواخانەیە بۆ 964 وتی، “هەموو رۆژیك موشتەرییەكانمان دێنەوە بۆلامان بۆ نانی هەورامی و نانی شۆڤان نانی جۆ نانی گەنمیش دروست دەكەین و وەستاكان خەلكی لوبنانن لەوێوە فێری دروستكردنی ئەو نانە بوون چونكە نانی لوبنانی و نانی هەورامی جیاوازی نییە”.

دەشڵێت، ئەو دوو مانگە بەهۆیی گرانبوونی غازەوە زەرەرمان زۆر کردووە ئێمە چوار نان بە هەزار دەدەین لەبەر ئێوە دەیكەینە پێنج نان.

هاولاتیەكیش کە بۆ نان کڕین لە دووکانەکە بوو وتی، باشترین و خۆشترین نانە ئەگەر رۆژێك لێرە نان نەبەمەوە ئەوا نان ناخۆم تا دێم دەیكڕم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی