لە وەزارەتی ناوخۆوە

بۆ ئاگر و گاز؛ رێنمایی سەلامەتی گشتی بڵاوکرایەوە

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، رێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2026ی تایبەت بە جێبەجێکردنی “رێبەری سەلامەتی گشتی” دەرکرد، خۆی دەڵێ، ئامانج لێ چەسپاندنی ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتی و پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتییانە.

رێنماییەکان بۆ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و سەلامەتی سیستمی گازی ناوە یەکەکانە، وە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی.

بەپێی رێنماییە نوێیەکە کە بە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ دەرچووە، لێژنەیەکی باڵا لە وەزارەت و چەندین لێژنەی لاوەکی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان پێکدەهێنرێن بۆ چاودێریکردنی مەرجەکانی سەلامەتی لە پڕۆژەکاندا.

وە پێویستە لە پڕۆژەکان لە قۆناغی نەخشەسازییەوە تاوەکو تەواوبوون پابەند دەکرێن و پێویستە ساڵانە چوار جار پشکنینی خولییان بۆ بکرێت.

سەبارەت بە تێچووی پشکنین و سزاکان، رێنماییەکە رسووماتی پشکنینی هەر پڕۆژەیەکی بە 250 هەزار دینار دیاریکردووە، لە بەرامبەردا سزای پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی 500 هەزار دینار و سزای نەبوونی تابلۆی ناسنامە لەسەر تانکەرەکان 200 هەزار دینار دەبێت.

ئەم رێنماییانە دوای بڵاوکردنەوەیان لە رۆژنامەی فەرمی “وەقایەعی کوردستان” دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئەو بڕیار و رێنماییە پێشووانەی کە پێچەوانەی ئەم رێبەرەن، هەڵدەوەشێنرێنەوە.

رێنماییەکە ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت:

سەلامەتی سووتەمەنی و گاز: مەرجی توند بۆ سیستمی گازی LPG لە شوێنە نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان دانراوە، لەگەڵ پابەندکردنی وێستگەکانی سووتەمەنی بە دانانی سیستمی ئاگادارکردنەوە و کوژاندنەوەی ئاگر.

گواستنەوەی ماددە مەترسیدارەکان: تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و ماددە کیمیاییەکان دەبێت خاوەنی کۆدی تایبەت و تابلۆی ناسنامە بن و ساڵانە پشکنینی هونەرییان بۆ بکرێت.

کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون: هەر کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کە ژمارەی یەکەکانی لە 1,000 یەکە زیاتر بێت، پێویستە بنکەیەکی بەرگری شارستانی، ئۆتۆمبێل و ستافی پێویستی بۆ دابین بکرێت.

تیمەکانی پاراستنی خود: فەرمانگە و پڕۆژەکان دەبێت تیمی تایبەتیان هەبێت کە لەلایەن پەیمانگای بەرگری شارستانییەوە راهێنانیان پێ دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاگرکەوتنەوە و فریاگوزاری.

سەبارەت بە تێچووی پشکنین و سزاکان، رێنماییەکە رسووماتی پشکنینی هەر پڕۆژەیەکی بە 250 هەزار دینار دیاریکردووە، لە بەرامبەردا سزای پابەندنەبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی 500 هەزار دینار و سزای نەبوونی تابلۆی ناسنامە لەسەر تانکەرەکان 200 هەزار دینار دەبێت.