رێکخراوێک لە سلێمانی
ژنانی نەخوێندەوار فێری خوێندەواری دەکەن
964+
رازاو محەمەد-سلێمانی
خوێندن و خوێندەواری تەمەن وناناسێت و هەرکەی دەست پێ بکەیت زووە بۆ ئەوەی ئامانجەکەی بپێکی رێکخراوێکی سلێمانی ژمارەیەکی زۆت لە ژنانی بەتەمەنی کۆکردووتەوە و فێری خوێندنەوە و نوسینیان دەکات.
مامۆستا سازان سەرپەرشتیاری رێکخراوی کۆچار بە 964ـی وت، ئەم پرۆژەیەیان لە ساڵی 2020ـەوە بەردەوامە کە ژنان فێری خوێندەواری دەکەن.
جا هەر ئەو ژنانە کە هەریەکەیان بە هۆکارێک کاتی خۆی نەیانتوانیوە خوێندن تەواو بکەن ئێستا بە خۆشحاڵییەوە گەڕاونەتەوە بەر خوێندن و بە ورەیەکی بەرزەوە دەلێن تا فێر نەبن وازناهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی