هێشتا هیچ خەبەرێک لە باو و بۆران نییە

کفری هەر لەئێستاوە خۆی بۆ لافاو حازر دەکات

964+

شۆڕش قادری

هێشتا هیچ خەبەرێک لە بارانبارین نییە، قەزای کفری خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو حازر دەکات.

قایمقامیەتی قەزای کفری چەند وێنەیەکی کارکردنی شۆفڵ و گەڵابەکانی داناوە و نووسیویەتی، رۆژانی 17 و 18ـی ئەم مانگە لە دیوانی قایمقامیەت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شارەوانی کفری و بەڕێوەبەرانی هەردوو کۆمپانیای ئانزۆ کۆنسترەکشن و خاکی عەفرین ئەنجام دراوە و بڕیاردراوە بە پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بە سەرۆکایەتی قایمقامی قەزای کفری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 وەک ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو پێش وەرزی بارانبارین و جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆبوونەوەکە، لەڕێی تیمە هاوبەشەکان و ئامێری لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، دەستکراوە بە گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان و پاککردنەوەی چەم و رێڕەوه ئاوییەکان و توندوتۆڵکردنی بەربەستەکانی لافاو.