بۆ ناردنە دەرەوە

یەک مانگ گومرگی گەنم لێخۆشبوونی بۆ کرا

ئەحمەد مستەفا

گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ یەک مانگ بەبێ گومرگ هەناردە دەکرێت، ئەمە بڕیاری حکومەتە بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردەی دەرەوە دەکەن.

بڕیارەکە تەنای بۆ ماوەی مانگێک کاری پێ دەکرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.8.2026 دەرچوێندراوە و بەپێی نوسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی گەنمی جووتیاران هەناردە دەکەن بۆ دەرەوە و بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە.

لێخۆشبوونەکە تەنیا ئەو بازرگان و کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە گەنمی جووتیارانی هەرێم هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکەن.

ئەم بڕیارە کاتییە و تەنیا بۆ ماوەی یەک مانگ لە رێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت و رۆژی 18.9.2026 بڕیارەکە ناچالاک دەبێ ئەگەر هاتوو گۆڕانکاری تێدا نەکرا.