راپەڕین
دەستگیرکرا؛ ئەم گەنجە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى لە کچێکى خوار 18 ساڵان کردبوو
وریا فەتاح
لەسەر هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى کچێکى خوار 18 ساڵان، تۆمەتبارێک لەلایەن پۆلیسى راپەڕینەوە دەستگیرکرا.
پۆلیسى راپەڕین بڵاوى کردەوە، 10 رۆژ لەمەوبەر دایک و کچێکى خوار 18 ساڵان، سەردانى نوسینگەى نەهێشتى خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنیان کرد و سکاڵایا تۆمار کرد لەسەر کەسێک کە کە وێنە و ڤیدیۆى کچەکەى لابووە و هەستاوە بە هەڕەشەکردنى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى کچەکە لە بەرامبەر پێدانى پارە.
دواى کردنەوەى مەلەف و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەکە، شەوی رابردوو لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەهاوکاری تیمی ئایتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین و پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، تۆمەتبارەکە لە هەولێر دەستگیر کرا.
تۆمەتبارەکە تەمەنى 16 ساڵە و دانیشتووى قەزاى بەحرکەیە لە هەولێر، دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس و دادگا دانی ناوە بەتاوانەکەی کە هەستاوە بە هەڕەشەکردن لە کچکە بە بڵاو کردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی کە پێشتر دەستی کەوتن و لەلای بوون.
پۆلیسى راپەڕین ئاشکراى کردووە کە تۆمەتبار، بەپێى ماددەى 2ـى یاساى قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە.