"ئەنجامەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن"

بەغدا لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات

شۆڕش قادری

بەغدا لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکومەت دەکات و دەڵێت، لێژنەیەک بۆ ئەو بابەتە پێکهێنراوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانیشە، بڕیاریداوە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئاشکراکردنی سەرچاوە و پاڵنەرەکانی پشت ئەو هێرشەی کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە هەرێم.

زەیدی داوای کردووە بە زووترین کات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت، هەروەها هەموو بارودۆخی هێرشەکە و لایەنەکانی پشتەوە ئاشکرا بکرێن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 00:28ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18.6.2026 دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کراون.