دژەتیرۆر راگەیەندراوی بڵاوکردەوە
درۆن ئاڕاستەی نوسینگەی مەسرور بارزانی و بەرێوەبەری ئاژانسی پاراستن کرا
ئەحمەد مستەفا
دژەتیرۆری کوردستان CT لە راگەیەندراوێکی ئاشکرای کرد، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کراوە.
هێرشەکانی زیانی گیانی نەبووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان CT، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17.8.2026 لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنوری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کراون.
وەک دژە تیرۆری کوردستان باسی دەکات، درۆنەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتوەتەوە، وە دەڵێ، ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەن و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.