چەند منداڵێک لەناو حەوزێکی سەر شەقامێکی هەولێر خۆیان فێنک دەکەنەوە - وێنە؛ 964
ئەمڕۆ گەرمترە لە دوێنێ
کەشناسیی هەرێم: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە (17ی ئابی 2026)، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبن لەو پلەیەی دوێنێ تۆمار کراون، بەڵام ئەمڕۆ گەرمترە.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە (18ی ئابی 2026)، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشەکە بە جێگیری بمێنێتەوە و ئاسمان هەر ساماڵ بێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە بڕی (1 تا 2) پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: ئەمڕۆ 41 پلە / سبەی 39 پلە
سلێمانی: ئەمڕۆ 38 پلە / سبەی 37 پلە
دهۆک: ئەمڕۆ 38 پلە / سبەی 38 پلە
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 41 پلە / سبەی 40 پلە
گەرمیان: ئەمڕۆ 45 پلە / سبەی 43 پلە
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 31 پلە / سبەی 30 پلە
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 40 پلە / سبەی 39 پلە
زاخۆ: ئەمڕۆ 39 پلە / سبەی 38 پلە
ئاکرێ: ئەمڕۆ 38 پلە / سبەی 37 پلە
پیرمام: ئەمڕۆ 36 پلە / سبەی 35 پلە