بە فەرمانى دادوەر

لەسەر وەرگرتنى باج و سەرانە پەرلەمانتارێکى پێشووى عێراق دەستگیرکرا

کەزم سایادى، پەرلەمانتارى پێشووى عێراق، بەتۆمەنى وەرگرتنى باج و سەرانە، دەستگیرکرا.

ئاژانسى هەواڵى عێراقى لە زارى سەرچاوەیەکى فەرمى بڵاوى کردەوە ،پاڵپشت بە فەرمانێکی دادوەری کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە، هێزێکی ئەمنی هەستاون بە دەستگیرکردنی پەرلەمانتاری پێشوو (کازم سەیادی)، بە تۆمەتى وەرگرتنى باج و سەرانە.

ماوەیەکە، هەڵمەتى دەستگیرکردنى تۆمەتبارانى گەندەڵى بە دەستگیرکردنى عەدنان جومەلى بریکارى وەزارەتى نەوت دەستیپێکردووە و لە دواى ئەوەوە ژمارەیەک بەرپرس و پەرلەمانتار بە تۆمەتى گەندەڵى، دەستگیرکران.