شوانێکی دونیادیدە: خوا گەورەیە
دروستکردنی پڕۆژەکان شوێن بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ ناهێڵێتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە ئاقارێکی سلێمانی شوانێکی دونیادیدە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانییەتی، پەیامنێری 964 دەچێتە لای و بەهۆی سەروکاری لەگەڵ بەخێوکردنیان پێیخۆشترە شوانیی بۆ مەڕەکان بکات چونکە دەڵێت “بزن زۆر بێعارە”.
مام حسێن کەریم، کەوتووەتە ناو تەمەنەوە بەلام پیاوێکی چوست چاڵاک دیارە و ماوەی 30 ساڵە کاری شوانێتی بۆ مەڕ و بزنی هاوڵاتیان دەکات، بە 964 ی وت، بەردەوامی دروستکردنی پڕۆژەکان لە و ئاقارانە تاڕادەیەکی زۆر کەریگەریان لەسەر نەمانی شوێن بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ دەهێنێت، بەڵام دواجار ئیرادەیەکی بەهێزی بە خودا هەیە و دەڵێت “خودای گەورە لە کەمیش بێت هەر دەتداتێ”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن