"حەز دەکەم هاوکاری هەژاران بکەم"
سەرتاشێکی خەڵکی رۆژئاوا بە 3000 دینار سەر چاک دەکات
کاردۆست حسێن – هەولێر
محەمەد شێخۆ، سەرتاشێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە لە ساڵی 2014ەوە کۆبانێی جێهیشتووە و هاتووە بۆ هەولێر، لەو کاتەشەوە سەرتاشخانەیەکی داناوە بە دروشمی “عالەم فەقیرە” و لەپێناو خەڵکی کەمدەرامەت بە نرخێکی زۆر کەمتر لە سەرتاشخانەکانی هەولێر سەری هاوڵاتییان چاک دەکات و دەڵێت، “خۆم فەقیرم و حەز دەکەم هاوکاری خەڵکی فەقیر بکەم”
ئەو دەڵێت، حەزم بە کەلوپەلی قەدیمی و کۆنە، بۆیە هیچ گۆرانکاریەکی لە دوکانەکەی نەکردووە، هەر لەسەر شێوە کۆنەکەی خۆی ماوەتەوە، حەز ناکات بیگۆرێت، هەرگیز بیری لەوە نەکردووەتەوە دوکانەکەی بۆ شێوەیەکی مۆدێرن بگۆڕێت.
محەمەد شێخۆ، بە 964ـی وت، مشتەرییەکانم بەزۆری خەڵکی بە تەمەن و منداڵن و گەنجەکان شێوازی منیان زۆر بەدڵ نییە، سەری منداڵ بە هەزار چاکدەکات و هی گەورە بە سێ هەزار دینار.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر