لە سبەینیوە

چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی سایلۆی گەرمیان ساڵی 2026 دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەینێ رۆژی پێنجشەم 26.11.2026 چەکی بانکی جوتیاران لە سایلۆی گەرمیان دابەشدەکرێت و دەتوانن پارەکانیان وەربگرنەوە.

سایلۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، داوا لەو جوتیارانە دەکەن گەنمیان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، کە ژمارەی پیتاقەکانیان 72 تاوەکو 363ـیە، سەردانی سایلۆی گەرمیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.

سایلۆکە چەند تێبینیەکیشی بۆ جوتیاران داناوە کە ئەمانەن:

– ئەو کەسەی وەکەلاتی بۆ کراوە، کۆپیەکی کارتی نیشتیمانی پێ بێت.
– تکایە ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یاخود وەکالەتی دادنوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کرد بێتەوە بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێ بە کەسێکی تر.
– پێویستە کەسی ئامادە بوو کارتی نیشتمانی پێ بێت.