ئهو تابلۆیانهی بێ مۆڵهت دانرابن لادهبرێن، فۆتۆ: شارهوانیی سلێمانی
شارهوانیی سلێمانی
تابلۆی ریكلامه نایاساییهكان لادهبرێن
ئهرسهلان عهبدوڵا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگهیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی سیمای شارستانی و رێکخستنی شەقام و شۆستەکانی شار، هەڵمەتێکی فراوانی بۆ لێکردنەوە و لابردنی تابلۆ ریکلامییە نایاساییەکانی لە شەقامەکانی قولەرەسی، سەرچنار و بلواری شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئەنجام دا.
شارهوانیی سلێمانی ئهمڕۆ چوارشهممه 25.11.2026 بڵاویكردهوه، لە هەڵمەتەکەدا، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتییهكهیان سەرجەم ئەو تابلۆیانەیان لابرد، کە بەبێ مۆڵەتی فەرمی دانرابوون و ببوونە هۆکاری شێواندنی دیمەنی گشتیی شەقامەکان و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادەڕەوان.
ئاماژه بهوهش دهكهن، داوا لە هەموو خاوەنکار و شوێنە بازرگانییەکان دەکهن، پابەندی یاسا و رێنماییە شارەوانییەکان بن و بەبێ وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی هیچ جۆرە تابلۆیەک لە شەقام و شۆستەکان دانەنێن.