ئیرەج
94 ساڵ ژیا
ئیرەج؛ پاڵەوانی ئاوازی ئێران کۆچی دوایی کرد
ئەحمە مستەفا
ئاوازدانەر و گۆرانی بێژە پاڵەوانەکەی ئێران، حوسێن خواجە ئەمیری ناسراو بە “ئیرەج” یەکێک لە دەنگە پێشەنگەکانی مۆسیقا و گۆرانی ئێران لە تەمەنی 94 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لە ماوەی حەوت دەیەی چالاکی هونەریدا زیاتر لە دوو هەزار گۆرانی و ئاوازی لە بەرنامە جۆراوجۆرەکاندا پێشکەش کردووە.
ئیرەج لە خێزانێکی هونەری لەدایک بووە، باپیرەکەی یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی سەردەمی ناصرییەی قاجار، هەروەها باوکیشی لەگەڵ مۆسیقا و ژێ دەنگییەکان ئاشنای هەبوو. ئیرەج لە منداڵییەوە لەلایەن باوکییەوە دەستی بە فێربوونی ئاواز و گۆرانی کردووە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی، لە شاری نەتەنزەوە چووەتە تارانی پایتەخت و لەوێ ئیرەج بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی رادیۆ پەیوەست بوو.
دەنگی بەهێز و مەودای دەنگی فراوانی ئیرەج وای کرد لەنێو ئەهلی مۆسیقادا بە ناوی «پاڵەوانی گۆرانیی ئێران» ناسراو بێت. بەشێکی گرنگ لە ناوبانگەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی گۆرانیی فیلمە سینەماییەکان، و دەنگی ئەو لە ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەمە سینەماییەکانی ئەو سەردەمەدا بیستراوە.
ئیرەج هەروەها باوکی ئەحسان خواجەئەمیری بوو؛ ئەحسان گۆرانیبێژ و ئاھەنگسازێکی ناسراوی مۆسیقای پۆپی ئێرانە.
کارنامەی هونەری ئیرەج بە گشتی زیاتر لە حەوت دەیە چالاکی لە بواری مۆسیقای ئێران لەخۆدەگرێت و ناوی وەک یەکێک لە گۆرانیبێژە کاریگەرەکانی گۆرانیی ئێرانی تۆمار کراوە.