"لەبەرژەوەندی و قازانجی قوتابیانە"
خوێندنی کوردی لە کەرکوک بڕیارەکەی هەرێم بۆ جلوبەرگ جێبەجێ دەکات
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هەرچەندە ماوەی چوار مانگە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری شێواز و رەنگی جلوبەرگی قوتابیانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرکردووە، بەڵام کەرکوک ئێستا دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کردووە، چونکە دەڵێن “لەبەرژەوەندی و قازانجی قوتابیانە”.
رەئوف محێدین، سەرپەرشتیاری یەکەی بنەڕەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بە 964ـی وت، دوای کۆبونەوەمان لەگەڵ یەکەی سەرپەرشتیاری ناوەندی و و بەرێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی بڕیایان داوە بڕیارەکەی پەروەردەی هەرێم جێبەجێ بکەن چونکە پێشرتیش بەنوسراوی فەرمی پێیان گەیشتووە.
وتیشی “بڕیارەکە لە بەرژەوەندی و قازانجی قوتابیانە بەڵام هەندێک لە خێزانەکان پەلەیان لە کڕینی جلوبەرگ کردووە بۆیە ناڕەزایی هەیە و هەندێک خەڵک ناڕازین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانەوێت خوێندنی کوردی تایبەتمەندی خۆی هەبێت و تەنانەت نرخی ئەو جلوبەرگەش کە دیاریکراوە لەوەی پێشتر هەرزانترە کە لە بازاڕەکاندا هەیە .
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن