لە گوندى بەرزێوە کەسێک خنکا
رواندز
964+
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک لەمەوبەر، کەسێک لە گوندى بەرزێوەى سنوورى قەزاى رواند خنکا.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند کە تەرمى کەسەکە دەرهێندراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى رواندز دەکرێت.
وتیشى،”کەسکە دانیشتووى گوندى سیدکانە و ناوى (خ.ع)ـە, پیشەی مامۆستای عەرەبیە و تەمەنی نزیک 30 ساڵە و خێزاندارە
لە رووبارى گەورەى باڵەکایەتى لە گوندى بەرزێوە خنکاوە”.
بەوتەى رەوەند هاودیانى، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ، ئەوە هەشتەم حاڵەتى خنکانە کە لە سنوورى سۆران تۆمار دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح