لە ترسی قەیران سەرەی غاز لە رانیە بەرناکەوێت

964+

فەرمان مەلا حەسەن- رانیە

دوای بڵاوبوونەوەی راگرتنی غازی کۆرمۆر، جارێکی دیکە قەیرانی غاز سەری هەڵدایەوە و هاوڵاتیان لەبەردەم بنکەکانی دابەشکردن و بەنزینخانەکاندا نۆرەی درێژیان گرتووە، بێ ئەوەی هیچ هۆکارێک هەبێ بۆ گرانبوون و نەمانی.

ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانەی لە نۆرەی غازدا وەستابوون بۆ 964 رایانگەیاند؛ “زیاتر لە کاتژمێرێکە لە نۆرەدا وەستاوین بۆ ئەوەی بتڵێک غازمان دەستبکەوێت. بەهۆی ترس لە دروستبوونی قەیرانی گەورەتر، خەڵک هەیە زیاتر لە دوو بتڵ غازی هێناوە بۆ ئەوەی پڕی بکاتەوە.

هاوڵاتیان هۆکاری ئەم شڵەژانە بۆ نەبوونی متمانە دەگێڕنەوە و دەڵێن: “متمانەمان بە بەڵێنەکانی حکومەت نەماوە، بۆیە ناچارین لەگەڵ یەکەم دەنگۆدا روو لە بەنزینخانەکان بکەین.

پێداچوونەوە؛ پەری ساڵح